ئەمڕۆ دووشەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەردانێکی لەناکاو و ڕانەگەیەندراو گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا و لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کۆبوویەوە.
لەبارەی سەردانەکەیەوە جۆ بایدن ڕایگەیاند: “لە کاتێکدا لە ساڵیادی هێرشی دڕندانەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا نزیک دەبینەو، ئەمڕۆ لە کیێڤم بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆک زلێنسکی کۆببمەوە و پابەندبونی نەگۆڕی خۆمان بە دیموکراسی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا دووپات بکەمەوە.