پۆلیسی هەولێر لەسەر گەنجە کوژراوەکەی ئەمڕۆ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

شەوی ڕابردوو دوای ئەنجامدانی ڕووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی (سەربەستی)، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کە هاوڵاتییەک بەناوی (فەرمان عبدالخالق صالح) تەمەن (٣٢) ساڵ، لەلایەن ماڵی خەزورانیه‌وه‌ تەقەی لێکراوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایه‌تیی، لە ئاکامدا (٥) گوللەی بەرکەوتووە و زامدار بووە، دوای گەیاندنی لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە بۆ نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی ناوبراو لەبەر سەختیی برینەکەی گیان لەدەست دەدات.
هێزەکانمان لە لێکۆڵینەوەکانیاندا بۆیان دەرکەوت کە لەلایەن (ب. ر. ز.) تەقەکە ئاراستەی کەسی کوژراو کراوە، ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ئاراستەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button