نەتەوە یەکگرتووەکان: لە کۆتایهێنان بە قۆناغی ڕزگارکردن نزیک بووینەتەوە لە تورکیادا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە کۆتایهێنان بە قۆناغی ڕزگارکردن نزیک بووینەتەوە لە تورکیادا

جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ کاروباری مرۆیی و بەهاناوەچوونی دۆخی لەناکاو، (مارتن گریفس) ئاشکرایکرد کە پڕۆسەی ڕزگارکردن و بەهاناوەچوونی ئەوانەی لەژێرداروپەردووی ڕووخاوی باڵەخانەکاندا ماون، لە قۆناغی کۆتایی نزیکبووەتەوە.

مارتن گریفس لەمیانەی سەردانێکی مەیدانیدا بۆ پارێزگای قارەمان مارشی باکووری کوردستان، ڕایگەیاند:”لە کۆتایهاتنی قۆناغی ڕزگارکردن نزیکبووینەتەوە، لێرە بەدواوە پرۆسەی چاککردنەوە و بوونیادنانەوە، پلاندانان بۆ دروستکردنەوەی خانوو باڵەخانەکان دەست پێدەکات”.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ کاروباری مرۆیی و بەهاناوەچوون، باسی لەوەشکرد کەپرۆسەی بوونیادنانەوەی تورکیا پشت دەبەستێت بەئاستی ئەو هاوکارییە مرۆییانەی پێشکەشی تورکیا دەکرێت. ئاماژەی بەوەشکرد کەڕۆڵی حکومەتی تورکیا زۆر گرنگ دەبێت بۆ قۆناغی بوونیادنانەوە و ئاسایکردنەوە و گەڕانەوەی ژیان بۆ ئەو شوێنانەی دووچاری کارەساتەکە بوون، ئێمەش لای خۆمانەوە داواکاری بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان ڕادەگەیەنین، بۆ  پشتیوانی تورکیاو هاوکاری هەمو ئەو کەسانەی لەو کارەساتەدا زیانیان بەرکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button