ئەو تاڵان و دزییەی لە زەوی کەلار دەستیپێکردووە بەھاکەی٣ بۆ ٤ ملیار دۆلارە، خەڵکێکی زۆر لە ئاستی باڵای، ئیدارەی گشتی، حزبی، ئیدارەی خۆجێی، سلکی ئەمنی و دەڵاڵی بەرپرسان تێوە گلاون.
ھیچ یەکێک لەو زەویانەی دیاریکراون و دراون مۆڵەتیان نیە، ھەندێک لەوانە ڕاستەوخۆ فرۆشراونەتەوە یان (( قوباد تاڵەبانی)) خۆی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەرمایەدارەکەوە کردووە، لامەرکەزی و پشتکردنە حکومەت بۆ سزادانی سلێمانی بوو یان بۆ ئەم جۆرە لە تاڵانییە.
ھەروەھا سەبارەت بە پڕۆژەکانی شارەکە دەڵێت: ڕێڕەوی لافاو، چەم، باغی ١٠٠ ساڵە و چەندین شوێنی مەترسیدار دراون و ھیچ ڕێڕەوێکی لافاو بۆ کەلار نەماوەتەوە ھەندێک وەبەرھێن لە ٪٤٠ کەمتر پشکی خۆی لە مامەڵەکان خەمڵێنراون ٪٦٠ بۆ کێ دەچێت؟
لوتکەی دەسەڵات لە حزبی ئەم زۆنە بەرپرسیارن لەم تاڵانی و گەندەڵیە، لەمڕۆوە (ی.ن.ک) یەکێتی زەوی فرۆشانی کوردستانە، زەوی و کۆمپانیا و ھاوپشک و شەریکەکانیان و بەھاو و مەترسی پرۆژەکان بلاو دەکەمەوە.