بەڵێن حاجی:
لە کاتە سەرەتایەکانی ئەو کارەساتەی بەسەر باکوری کوردستان و تورکیادا هات حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەییەکی هاوکاری دەربڕی و بە کرداریش سەلماندی و چەندین ڕۆڵەی ئەم ووڵاتەی بە خێرایی ڕەوانەی ناوچەکان کرد ئەمە نە منەتە و نە بەخشس بەڵکو ئەرکی مرۆڤایەتیە و جێبەجێ کراوە ئاخر ناکرێ هاواری منداڵێک لە ژێر دار و پەردویەکدا ڕات نەچڵەکێنێ ناڵەی باوکێک بۆ کچەکەی ناخت پارچە پارچە نەکا ئێمەی کوردان لە هەموو نەتەوەکان زیاتر ئاوارەییمان چەشتووە و زیاتر مەرگەساتمان دیوە دەزانین کاتێ کەسێ دەستی مەردایەتی دێنێ و وەک قەڵا لە پشتت دەبێ چەندە هەست بە هەبونت دەکەی بەڵێ گەلۆ ئێستە کوڕەکانی ئێمە لەودیو سنوور لەژێر سەقفی خانویەکدا گیانفدایی بۆ مرۆڤایەتی دەکەن سەر و ماڵ و گیان و ڕۆحیان دەپارێزن هەندێ سارد و هەندێ گەرمن پیر و لاو ژن و منداڵ چاویان لە دەستی ئەوانە ڕۆڵەکانیان بدۆزنەوە و بە باوەشیانی شاد بکەن.