یەکێتی دژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن کێشە دروست دەکات

تادێت ئامادەكارییه‌كانی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خێراتر دەبێت، به‌ڵام ئه‌وەی تا ئێستا كێشه‌ی‌ بۆ دروست كردووە، یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانه‌، كه‌ به‌ بیانووی‌ جۆراوجۆ نایه‌وێ‌ هه‌ڵبژاردن بكرێ‌ دوای‌ ئه‌و هه‌موو كه‌تن و كێشه‌ ناوخۆییه‌ی‌ كه‌ تووشی‌ حزبه‌كه‌ بووە.

‎پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، به‌مه‌به‌ستی‌ ئامادەكاری‌ و زەمینه‌سازی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كوردستان، سه‌ردانی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كرد، به‌ڵام ئه‌وەی‌ تا ئێستا‌ روونە‌ كه‌ یه‌كێتی‌ نایه‌وێ‌ هه‌ڵبژاردن بكرێ‌ و ترسی‌ لێی‌ هه‌یه‌ و نایەویت بچێتە ئەم پرۆسەیە ، ھۆکاری ئەم ترسەی یەکێتی چەند پرسێکی ناوخۆیی و شکستی سیاسی حزبەکەیە لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی حزبەکە