مارکۆ ئاسێنسیۆ بیر لە جێهێشتنی ریاڵ مەدرید دەکاتەوە و بریکارەکەشی گەشتی ئینگلتەرا دەکات.
هەرچەندە خودی یاریزانە و ریاڵ مەدریدیش حەز بە تازەکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان دەکەن بەڵام داواکاری زیادکردنی موچەکەی و مسۆگەرکردنی یاریکردنی زیاتر، گفتوگۆکانی نێوانیانی ئاڵۆزکردووە.
بەگوێرەی رۆژنامەی میرۆری بەریتانی، ئاسێنسیۆ بەدوای پلانی دووهەمدا دەگەڕێت لەباری رێکنەکەوتنی لەگەڵ مەدرید، بۆ ئەوەش بریکارەکەی گفتوگۆ لەگەڵ هەریەک لە یانەکانی مانچێستەر یونایتد، نیوکاسڵ، لیڤەرپوول و ئارسناڵ دەکات. مەرجی ئەو یاریزانەش بۆ یانەی داهاتووی موچەیەکی زیاترە لە ئێستا، پێکهاتەی سەرەکی و گرێبەستێکی چوار وەرزییە.
وەڵامێک بنووسە