تاوتوێی جیابوونەویەکی دیکە لە یەکێتی دەکرێت

بوومەلەرزەیەکی دیکە یەکێتی دەھەژێنێت

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە بازمیدیایی ڕاگەیاند ، دوایی ڕەتکردنەوەی سەرجەم پڕۆژەکانی مەلا بەختیار و سەرکردە کۆنەکانی ناو یەکێتی ، ئێستا تاوتوێی جیابوونەویەکی دیکەی یەکێتی دەکرێت ، ھەر بەو ھۆیەشەوە ئەگەری دووبارە بنیاتنانەوەی ئاڵای شۆڕش لە گۆڕەپانی سیاسی سنووری سلێمانی ترسی نوێی خستووەتە ناو ماڵی یەكێتی بە تایبەت کوڕانی مام جەلال، ئەمەش دوای پشتیوانیکردنی مەلا بەختیار لە لایەن قادر حەمەجان و كۆمەڵێك سەركردە و ئەندامی كۆنی ئاڵای شۆڕش لە دەرەوەی وڵات و ناوخۆ، ھەر لەمبارەیەوە شێخ جەعفەریش پشتگیری خۆی لەو بارەیەوە دووپاتکردەوە دوای بێ ئومێدبوون و پشتگوێخستنی سەركردە تێكۆشەرەكانی یەكێتی.