کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتووی ڕاگەیاند

کەشناسی ھەرێم: بەفر و باران بەردەوام دەبێت

 

بەشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکان، هەروەها بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکاندا لەکاتەکانی ئێوارە ڕێژەی دابارین زیاد دەبێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم (شارۆچکەی قەڵادزی، کۆیە، تەق تەق و شوان ) ئاستى دابارینى زیاتر دەبێت.

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێشبینی دەکات، رۆژی سێشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکان، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ شێوازی دابارین لە هەندێ ناوچەی باشووری هەرێم لە نمە باران بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت، بە کاریگەری زیاتر لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری شاری سلێمانی کە ڕێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:  ١٠ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ٦ پلەى سیلیزى
دهۆک:  ١٠ پلەى سیلیزى
کەرکووک: ١٤ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە:  ٩ پلەى سیلیزى
زاخۆ:  ١٠ پلەى سیلیزى
سۆران:  ٢ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ١٦ پلەى سیلیزى