هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد:
پارتی دەیان کۆبوونەوەی تریش لەگەڵ یەکێتی بکات ناگاتە نەتیجە، چونکە پێشوەختە یەکێتی بەپشتیوانی قائانی لەگەڵ خەزعەلی ڕێککەوتووە کەدژی پارتی و حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بووەستێتەوە. بڕیارەکان دادگای فیدراڵیش باشترین نموونەن.
چەند ڕۆژێک پێش دەرچوونی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عیراق کەسی یەکەمی ئێستای یەکێتی بەچواردەورەکەی وتبوو دەبینن چی لە حکومەتەکەی مەسرور دەکەم، ئەوە گریمان 400 ملیارەکە نەهات کێ زەرەر دەکات یەکێتی یان پارتی؟ بێگومان یەکێتی،چونکە پارتی تەنها شتێک پەکی لەسەری نەکەوێت پارەیە، بەپێچەوانەوە یەکێتی گرفتی پارەو ئیدارەدانی سلێمانی هەیە و بانکەکانی ئیفلاسی کردووە.
سلێمانی و یەکێتی ئێستا لە هەمووکات زیاتر بەدەست گرفتی ئەمنی و ئیدارەدانەوە دەناڵێنن، کورت و پوخت یەکێتی ئێستا سلێمانی پێ بەڕێوەنابرێت، تەنانەت سەرکردایەتی و سەرۆکەکەی ئەوەندە لاوازن کەحزبەکەی خۆشیان پێ بەڕێوە نابرێت.