لە پەیامی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوون و ئاشكرا بوو كە عاجزی و خۆ بادانی یەكێتی و بایكۆتی تیمی یەكێتی لە حكومەت لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە
یەكێتی تەنها بە داخستنی كەیسی تیرۆركردنی هاوكار جاف نیگەرانی وعاجزییەكانی دەروێنەوە ، هەڵبەت كەیسی تیرۆركردنی هاوكار جاف كارێكی تیرۆرستی بوو ئەمەش لای حكومەتی هەرێمی كوردستان هێلێ سوورە
یەكێتی سیستەمی لامەركەزیەتی سلێمانی وەک كارتێک دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەكارهێنا بەڵام بێ ئاگا بوو لەوەی هەر لە دەستپێكردنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەخت لەوەكردەوە كە پێویستە دەسەڵاتی لامەركەزیەت شۆڕبكرێتەوە كەچی یەكێتی لەوەش نەیتوانی درێژە بە سیستەمی لامەركەزیەتی شاری سلێمانی بدات و فەشەلی هێنا لە دارایی و ئیدارەدانی شاری سلێمانی ئەمەش لەبەر دزی و فەرهودكردنی داهاتی سلێمانی و قاچاخچێتی و قوڕخكاری داهات لە دەروازەكانی ئەم سنورە ،ئێستاش كەوتووتە بۆڵە بۆڵ بە حكومەتی هەرێمی كوردستان كە گوایە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئابڵۆقەی خستووتە سەر ئەم شارە لەكاتێكدا خۆیان لەبەر دزی و فزی شاری سلێمانی خستووتە ژێر ئابڵۆقەیەكی گەورە و ئێستاش پەشیمانن لە بڕیاری لامەركەزیەتی خۆیان دەیانەوێت خەرجییەكانی لە مەرزكەیەت بێت بەڵام بەردەوام بن لە دزی و گەندەڵی و مافیاگەری خۆیان لە دەروازەكانی سلێمانی
یەكێتی لەلایەک دەڵێت حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارەكانی لەولای دێگەڵە تێپەڕناكات و لەلایەكی دیكەوە هاتووە دەڵێت حكومەتی هەرێمی كوردستان ئابڵۆقەی خستووتە سەر شاری سلێمانی سەیری ئەم دووڕووی و تەناقوسە سیاسیە بكەن كە چەند لێک دوورن ، مادام بڕیارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دێگەڵە تێپەڕناكات فەرموون كەس دەستی ئێوە نەگرتووە خزمەتی ئەم شارەبكەن لە نقوبوونی زبڵ و خاشاك ڕزگاری بكەن ئەو پڕۆژەییەی بەناوی شەفافیەت دروستتان كردووە بیخەنە خزمەتی ئەم شارە.