سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دکتۆر فەریاد فازیل دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دکتۆر فەریاد فازیل دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستای زمان، ئەدەب و مێژووی کورد و دامەزرێنەر و سەرۆکی ئینستیتوتی خوێندنی کوردی لە بەرلین، دکتۆر فەریاد فازیل کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە دکتۆر فەریاد فازیل کرد بۆ بەدەستهێنانی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی ئەڵمانیا کە لەلایەن سەرۆککۆماری ئەڵمانیاوە پێیبەخشراوە و پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵ ماندووبوون و نووسینی ئەو بەرهەمە زانستیانەی کە ڕۆلێکی گرنگیان لە پێشخستنی زمان و ئەدەبی کوردیدا هەبووە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.

هەر لەو دیدارەدا دکتۆر فەریاد فازیل سوپاسی پشتگیرییەکانی سەرۆک بارزانی کرد و ڕایگەیاند کە ئەو خەڵاتەی پێشکەشی کراوە پێشکەش بە گەلی کورد دەکا و داواشی کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان بایەخی زیاتر بە زمان و ئەدەبی کوردی و پاراستن و پێشخستنی بدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button