هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد ھاتە دەنگ و پەیامێکی توندی دژی یەکێتی ئێستا ڕاگەیاند:
هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ڕەخنەی توند لە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەگرێت و رای دەگەیەنێت كە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ ئەڵقەی کۆتایی یەکێتییە نوێیەکەیە و ئەوانەشی کە تەحەکومی پێوەدەکەن تەنها تەسلیمبوون بە ئەمری واقیعیان لەبەردەمدایە.
هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد خاڵی سەرۆکی یەکێتی بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێت : “تەنانەت لە۳۱ی ئابیشدا کە یەکێتی ئاوارەی سەیران بەن و باشماخ بوو بوو بەقەد ئێستا دۆخی سیاسی و (سەربازی) خراپ نەبوو.
دەشڵێت : ئێستا وەک دەبینن یەکێتی سۆزو ڕۆحی خەڵک و شاخ و شاریشی لەدەستداوە،بامن بپرسم خەڵک لەپێناو چی دا ببێتە یەکێتی؟.
ئاماژەی بەوەش داوە : “لەدووساڵی ڕابردوودا (یەکێتی نوێ) چەندین مەلەفی قورسی خرایە سەرشان کەگرنگترینیان پەیوەندی لەگەڵ ئێران و سپیکردنەوەی دۆلار بۆ ئەو وڵاتە،هەروەها کەیسەکانی تیرۆرکردن و ڕفاندنی ڕۆژنامەنوسان و وەرگرتنی سەرانە لەبازرگانان و دەستێکەڵکردن لەگەڵ ئەوانەی کەلەلیستی تیرۆری ئەمریکیەکاندا هەن و ڕێگریکردنی ئاشکرا لەوەبەرهێنانی غاز و فرۆشتنی بەخۆرئاواییەکان، ئەمە وایکرد کە (یەکێتی نوێ) بەتەواوەتی لەهاوکێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەکان بکرێتە دەرەوەو بڕیاری کۆتایهاتنی بدرێت”.
هەروەها دەشڵێت : “ئەوەی ئێستاش دەگوزەرێ ئەڵقەی کۆتایی یەکێتیە نوێیەکەیەو ئەوانەشی کەتەحەکومی پێوەدەکەن تەنها تەسلیمبوون بەئەمری واقیعیان لەبەردەمدایە”.