فیفا لێكۆڵینەوە لە ئەرجەنتین دەكات دوای ڕووداوەكانی یاری كۆتایی جامی جیهانی

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ فیفا لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەڕ دەكات لەلایەن ئەرجەنتینەوە.

لە یاری كۆتایی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەڕدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە لێدانی یەكلاكەرەوە شكستیان بە هەڵبژاردەی فەڕەنسا هێنا و بۆ جاری سێیەم لە مێژوودا بوون بە پاڵەوانی جیهان.

لەكاتی دابەشكردنی خەڵاتەكانی باشترینەكانی پاڵەوانیەتیەكە و لە كاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جامی جیهانی ئیمیلیانۆ مارتینیز بەشێوەیەكی نەشیاو ئاهەنگی لەگەڵ خەڵاتەكە گێڕا و ئەوەش بوویە هۆی ئەوەی دەست بە لێكۆڵینەوەكان بكرێت بەرامبەر ئەرجەنتین.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا فیفا ئاشكرایكردووە كە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێشێلكاری زۆری كردووە كە لەگەڵ میدیا و یاساكانی فیفادا ناگونجێت.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرایكردووە كە ئەگەر ئەو تۆمەتانە بەسەر هەڵبژاردەكەدا بسەپێندرێت ئەوا سزایەكی دارایی زۆر دەدرێن.

لە بەیاننامەكەی فیفادا هاتووە: لیژنەی لێكۆڵینەوەی فیفا ڕێوشوێنی دژی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین گرتە بەر بەهۆی ئەگەری پێشێلکردنی ماددەکانی ١١ (هەڵسوکەوتی شەڕانگێزانە و پێشێلکردنی بنەماکانی یاری خاوێن) و ماددەی ١٢ (هەڵسوکەوتی نادروستی یاریزانان و بەرپرسان) ، هەروەها ماددەی ٤٤ی ڕێساکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەڕ بە هاوبەشی لەگەڵ یاسای ڕاگەیاندنی تایبەت بە مۆندیال، لە کاتی یاری ئەرجەنتین بەرامبەر فەرەنسا لە یاری کۆتایی مۆندیال.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *