دوو ئەندامی گرووپێکی شاخەوانی بەر مین کەوتن، یەکێک لە بریندارەکان قاچێکی لەدەستداوە

دوو ئەندامی گرووپێکی شاخەوانی بەر مین کەوتن، یەکێک لە بریندارەکان قاچێکی لەدەستداوە

ئەمرۆ هەینى١٣/ ١/ ٢٠٢٣ کاتژمێر(١٣:٠٠) دوو هاووڵاتى بەرمین کەوتن لە شاخى گۆرنۆک/بێخاڵ سەر بە قەزاى رواندز دواى ئەوەى ئاگادار کراینەوە دەست بەجێ تیمى ئامادەباشى بنکەى بەرگرى شارستانى رواندز دەرچوو بۆ شوێنى رووداو و بە هاوکارى پۆلیسى خۆجێیی و تیمى تەندروستى هەردوو هاووڵاتیەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەى رواندز , بەپێى راپۆرتى تیمەکانمان هەر دوو هاووڵاتیەکە بەرێژەى جیاواز بریندار بوون بە ناوەکانى (م م ه) لە دایک بووى ١٩٩٨ دانیشتووى رواندز/گەرەکى شەهیدانە و کەللە سەرى بریندارە و بارى تەندروستى جێگیرە چارەسەرى پێویستى بۆ کراوە , ئەوەى تریان ناوى (د خ ع) یە لە دایک بووى ١٩٩١ ە خێزاندارە دانیشتووى رواندز/گەرەکى گەردە گەردە و فەرمانبەرە لە فەرمانگەى کارەباى رواندز بەهۆى ئەوەى ناوبراو پێى لەسەر مینەکە داناوە قاچێکى لە دەست داوە بەهۆى سەختى برینەکەى لە نەخۆشخانەى رواندزەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەى ئاشتى لەسۆران ,هۆکارى رووداوەکە لادان بووە لە رێگاى سەرەکى پیادە رۆیى لەگەڵ گروپى شاخەوانى کە خۆیان ئەندامى ئەو گروپە بوون ..

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *