بوومه‌له‌رزەیه‌ك به گوڕی ٣.٦ پله به پێوەری رێخته‌ر قه‌زای كه‌لاری له سنووری ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان هه‌ژاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (١٢ـی كانوونی دووەم/یه‌نایه‌ری ٢٠٢٣)، وەزارەتی گواستنه‌وەی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی به‌وەكردووە، به‌رەبه‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نزیكه‌ی كاتژمێر ١:٤٩ خوله‌ك بوومه‌له‌رزەیه‌ك به گوڕی ٣.٦ پله به پێوەری رێخته‌ر قه‌زای كه‌لار له سنووری ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیانی هه‌ژاندووە.
له راگه‌یه‌ندراوەكه‌دا ئاماژە به‌وه‌دراوە، بوومه‌له‌رزەكه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وە هه‌ستیپێكراوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ چوارشه‌ممه، وەزارەتی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، نزیكه‌ی كاتژمێر ٦:٠٥ خوله‌كی به‌یانی، بوومه‌له‌رزەیه‌ك به گوڕی ٣.٥ پله به پێوەری رێخته‌ر پارێزگای دهۆكی هه‌ژاند.
وەزارەتی گواستنه‌وەی عێراق ئاماژەی به‌وەشكرد، لەلایەن هاووڵاتیانه‌وه هەست به بوومه‌له‌رزەكه نه‌كراوە.
وەڵامێک بنووسە