ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەش دەكرێت

رۆژی سێشەممە ٣-١-٢٠٢٣ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی بڵاویكردۆتەوە كە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٢ دەكرێت.

بەگوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی ،ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ١١ ی ١ی ٢٠٢٣، مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ،كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان،زیندانە سیاسییەكان ، دابەش دەكرێت .

بە گوێرەی خشتەكە، لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ ی ١ ی ٢٠٢٣ بە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٢ كۆتایی دێت.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *