زیاتر لە دوو ملیۆن داواكاری بۆ بلیتی یارییەكەی نێوان مێسی و ڕۆناڵدۆ پێشكەش كراوە

توركی شێخ ،سەرۆكی دەستەی گشتیی كات بەسەربردنی سعودیە ، وردەكاری یارییەكەی جامی وەرزی ڕیازی لە ١٩ی ١ لە یاریگای نێودەوڵەتی مەلیك فەهد كە ئەستێرەكانی هیلال و نەسر لەخۆدەگرێت بەرامبەر پاریس سانجێرمان ئاشكرا دەكات.

شێخ لە لێدوانێكدا گوتی: بەڕاستی ژمارەی داواكارییەكانی بلیت زیاتر لە دوو ملیۆن داواكاری تێپەڕاندووە، ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی مێژووییە لە تۆپی پێدا، پێموانییە پێشتر ئەوە ڕوویدابێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ناچاربووین داواكارییەكان لە سایتەكەدا بوەستێنین، چونكە لە چركەیەكدا زیاتر لە ١٥هەزار داواكاریمان پێدەگەیشت، ئەمەش بەهای ئەم یارییە ڕوون دەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەیوەندیم بە سەرۆكی پاریس سانجێرمان كرد و داوامان لێكرد ژمارەی درێسی تیپی فەرەنسی بۆ هاندەران دوو هێندە بكات.

لە كۆتاییدا گوتی “پێموایە هاندەرانی پاریس سانجێرمان دوای ئەم یارییە بە تەواوی جیاواز دەبن.

جێگای سەرنجە ڕۆناڵدۆ لەماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا بە گرێبەستێكی مێژوویی پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە كردووە، لەو ماوەیەدا تا هاوینی ٢٠٢٥ مووچەی ساڵانەی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *