بەهۆی مامەڵەی نایاسایی بە دۆلار، چەند كۆمپانیاو كەسایەتییەكی سلێمانی دەكەونە لیستی ڕەشی ئەمریكا.
بەپێی زانیارییەکانی بازمیدیا لە چوارچێوەی ئەو رێكارانەی بانكی ناوەندی ئەمریكا لە دژی كۆمپانیاو چەند كەسایەتییەكی عێراق بۆ مامەڵە بە دۆلارەوە گرتۆتەبەر، چەند كۆمپانیاو كەسایەتییەكی سلێمانی دەگرێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو كۆمپانیاو كەسایەتییانەی سلێمانی مامەڵەی نایاساییان بە دۆلارەوە كردووە، بەتایبەتی لەگەڵ كۆمپانیاو كەسایەتییەكانی نزیک لە ئێران.
ئەمە لەکاتێکدایە کە چەندین جارە ئەمریکا ھۆشداری بداتە کاربەدەستانی سلێمانی کە ئەمە دەبێتە مەترسی بۆسەر ئابووری شار و تەواوی عێراق ، بەپێی زانیارییەکان مەزەندە دەکرێت ڕۆژانە بڕێکی زۆری دۆلار لەو سنورەوە ببردرێتە دەرەوەی وەڵات…
وەڵامێک بنووسە