عەلی حەمە ساڵح : لە بازەگەکانی یەکێتی سەرانە لە خەڵک دەسەندرێت

عەلی حەمە ساڵح
پەرلەمانتاری کوردستان:

بۆ گواستنەوەی ئاژەڵ لە بازگەکانی یەکێتی سەرانە وەردەگیرێت بەڵام لە بازگەکانی پارتی سەرانە وەرناگیرێت

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ماوەی دوو هەفتەیە لە بازگەی (خەتێ)ی ئاسایشی یەکێتی،هەموو ئەو كەسانە گومرگ دەكەن كە ماڵات دەكڕن بۆ مەیدانی حاجیاوا دەیگوازنەوە.“

عەلی حەمە ساڵح ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەوانەی سەرانە لە خەڵك دەسەنن،بۆ هەر سەرێك لە ڕەشەوڵاخ بڕی 30 دۆلار و بۆ هەر مەڕ و بزنێكیش بڕی 10 دۆلار وەردەگرن و ”هیچ وەسڵێكیش نابڕدرێ.

ھەروەھا ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەو پارەیە تەنیا لەوانە وەردەگیرێت كە ماڵات لە سنووری هەولێر و دهۆكەوە دەبەنە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی، بەڵام ئەوەی لە سنووری یەكێتییەوە بچێت بۆ سنووری پارتی، پارەی لێ وەرناگرن.