لە ماوەی چوار ساڵدا سێ برا لەسنووری سلێمانی کوژراون

لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو سێ برا لە سلێمانی کوژراون و ھۆکارەکەیشی تا ئێستا دیارنییە،ھەر لەم بارەیەوە برای ئەو کوڕەی دوێنێ لە سلێمانی بەکوژراوی دۆزرایەوە دەلێت:ئێمە کێشەمان لەگەڵ ھیچ کەسێکدا نییە، بەر لە چەند ساڵێك، دوو برامان کوژرا، ئێستا دەستمان بۆ ئەم دۆسیەیە بردووە ئەم برایەشمان کوژرا و مەترسی لەسەر ژیانی من و براکەی تریشم هەیە ، لە پێناو چی؟

دەچووینە هەر شوێنێک لەم ئیدارەی سلێمانییە ، جارێک بە ئێمەیان دەگوت لە ئاسایشە جارێک گوتیان لە مکافەحەیە ، جارێک گوتیان لە دژە تیرۆرە هەر جارە و شوێنک بە ئێمە دەڵێن ، براکەم ئیشی کرێکار بووە ، لە 2014 دوو برای دیکەم بێسەر و شوێن بوون و جەنازەکانیانم دۆزیووەتەوە .

بازمیدیا پەیوەندی بە کەسێکی بنەماڵەی کوژراوەکان کرد لەم بارەیەوە ئەوەی ئاشکرایکرد کە تیرۆرکردنی ئەم سێ برایەمان لە سنووری سلێمانی دەستێکی لە پشتەوەیە ، چونکە کاتێک برای سێیەم زانیاری لەسەر کوژرانی دوو براکەی دەستکەوتووە ئەویشیان تیرۆرکردووە ، ھەروەھا دەشلێت ھێزەئەمنییەکان کەمتەرخەمن لەم کەیسە …