بە توندترین شێوە ئیدانە و سەركۆنەی هێرشە ناڕەواكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەكەین بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان، ئەم هێرشانە لەگەڵ ئەوەی پێشهاتێكی خراپن و ئەوپەڕی سنوور بەزاندنی كۆماری ئیسلامی ئێران نیشان ئەدات بۆ سەر خاكی وڵاتانی دراوسێ، بەڵام سەلمێنەری ئەوەیە كە كۆماری ئیسلامی ئێران لەوپەڕی دۆخی خراپی خۆیدایە.
هێڕشكردنە سەر هاوڵاتیانی بێ چەك و بە ئامانجگرتنی قوتابخانە و شوێنە گشتیەكان جگە لە هەوڵێكی ترسنۆكانە هیچی لێ ناخوێنرێتەوە، و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەخاتە بەردەم بەرپرسیارەتی جددی و پێویستە هەرچی زووە لەسەر كۆمەڵكوژی كوردانی ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان بێنە دەنگ و ئەم پرۆسەیە ڕابگرن.
داوا لە خودای گەورە ئەكەم شیفای برینداران بدات و سەبووری كەسوكاری شەهیدان بدات..
لە كۆتاییدا وەكو پێشەوا قازی نەمر بە ورەیەكی پۆڵاینەوە تا دوا دڵۆپی خوێنمان ئەڵێین:
تەنیا ئەوەندەی دەزانم ئەگەر لەشم سەد پارچە كەن
بمدەنە بەر گوللـە و رەگبار
بچمە سەردار
قسەی دڵم دێتە سەر زار
كوردستان یەك وڵاتە و نابێ بە چوار.
28/9/2022
ئەژی ئەمین