لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ شاری زاخۆ ئەمرۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە سەرپەرشتیاری ئیدارە و بەرپرسانی دیکەی دەڤەرەکە کرد بۆ هەوڵ و ماندووبوون و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بە سەرکەوتوویی کە لە ماوەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری گرنگیی لە ناو شاری زاخۆ و سنووری ئیداری ناوچەکە ئەنجام داوە و هەندێکیشان ئێستا لە جێبەجێکردندان.
سەرۆکی حکومەت وتی خەڵکی زاخۆ قوربانییەکی زۆریان داوە و ڕۆڵێکی گرنگییان لە خەباتی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و شایەنی ئەوەن بە شێوەیەکی شایستە خزمەتیان بکرێت.
سەرۆکی حکومەت بەرپرسانی دەڤەرەکەی ڕاسپارد، کە هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان. دووپاتیشمان کردەوە کە بەدەستهێنانی ڕەزامەندی هاووڵاتییان، پێوەری سەرەکی سەرکەوتنی بەرپرسانە.