سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری لە فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری دھۆک دەکات

سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری لە فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری دھۆک کرد ، لە فێستیڤاڵەکەدا وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد .

بەشێک لە وتارەکەی سەرۆک بارزانی ⬇

📌 دەست و چاوی ئەوانە ماچ دەکەم کە خۆیان نەچەماند و خۆناچەمینن.

📌 نابێ ئێمە فەرھەنگی پێکەوەژیان و یەکتر قەبووڵکردن و ڕێز لەیەکترگرتن ھیچ کاتێک لەبیر بکەین ، ئەوە سەروەت و سامانێکن کە زۆر بە نرخ و بەھان، زۆریش قەدری بە گەلی ئێمە داوە لە دەرەوە.

📌 نە خۆتان بە مەزنتر لە کەس بزانن، نە خۆشتان بە بچوکتر و کەمتر لە کەس بزانن ، ئێمە لە کەس کەمتر نین.

📌 نابێ ئێمە ڕێگا بدەین دوژمن و ناحەزانی ئێمە دڵیان بەوە خۆشبکەن ئەمڕۆ بڵێن “ئیرادەی ئێوەمان شکاند” .

📌 ئەگەر ئیرادەی ئێمە شکا، ئێمە هیچ قەدر و بەھایەکمان نامێنێ و ئەو دەستکەوتانەی ھەن ئەویش لە دەست دەچن.

📌 مێژووی گەلی ئێمە مێژوویەکی پرە لە شانازی و سەرفرازی، لەھەمانکاتدا مێژوویەکە پڕە لە ئێش و ئازار.

📌 ئەمڕۆ دەیانەوێ ئەو ئیڕادەیە بشکێنن، ئەو ئیرادەیەی کە پێشمەرگەیەک بە تاپڕ شەری تەیارەی دەکرد.

📌کاتێک تاکی کورد باوەڕی بەخۆی نەما خۆی بە کەم زانی بەرامبەر خەڵکی تر ، ئەوە مردنە.

📌 ترسناکترین ھێرشی ئەمرۆ لەسەر سەری ئێمە ئەوەیە کە دەیانەوێ ئیرادەمان بشکێنن، کەلتوری ئێمە بسوتێنن، باوەڕی بەخۆ بوون نەمێنێ.

📌 بە ڕاستی زۆر نەخۆشە کاتێک دەبینن ھەندێک خۆیان بە ڕۆشنبیر بزانن چاوساغی بۆ دوژمنی گەلی خۆیان بکەن، بێن کەلتوری ئێوەو مێژووی ئێوە خەباتی پێشمەرگەو خوێنی شەھیدان ھەمووی بزر بکەن و ھەرزان بکەن، نوسەران و ڕۆشنبیران تکاتان لێدەکەم ئەو مەیدانە چۆڵ نەکەن بۆ خۆفرۆشان و دوژمن و ناحەزان.

📌 باری گران لەسەر ملی ئێوەیە نووسەر و ڕۆشنبیران، ئەمڕۆ ئەوان دەیانەوێ ئەو ئیرادەیە بشكێنن، ئەو ئیرادەیەی كە پێشمەرگە بە تاپڕێك شەڕی فڕۆكەی دەكرد.

📌 ئێمە سەرکەوتنمان بەسەر چیادا ھەڵبژارد.

📌 سەرەڕای ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید و ئاوارەبوون، بەڵام خەڵکی کوردستان پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ برا عەرەبەکانیان هێشتەوە و ئەو تاوانانەیان لەسەر گەلی عەرەب حساب نەکرد.