سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتی نوێی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی ئەیلوولی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز چۆ كیجۆنگ کونسولی گشتیی نوێی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا، هەروەها سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریا کرد و خواستی بەرەوپێشچوونی پەیوەندی دوولایەنەی لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.
کونسولی گشتیی کۆریا، وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەربارەی کار و چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان، سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ کونسوڵخانەی ولاتەکەی.