حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ڕەخساندنی ھەلی کار کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات.

کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێک دێت:

بڕگەی یەکەم تایبەتە بە خستنەڕووی بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بابەتی ڕێکخسـتنی دەستی کـار لە دەرفەتەکـانی کـار لە کەرتی تایبەت، و ڕەخسـاندنی هەلی کـار بـۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دابەشـکردنی دادپەروەرانەی دەرفەتەکانی کـار و ئەولەویەتدان بە دەستی کاری خۆماڵی لە پڕۆژەکان و پابەندکردنی خاوەن کار و وەبەرهێنەرانی پرۆژەکان بە تەرخانکردنی ڕێژەیەکی دیاریکراو لە دەرفەتەکان بۆ کـرێکارانی خۆماڵی.

بڕگەی دووەم تایبەت دەبێت بە خسـتنەڕووی ڕەشنووسی پەیـڕەوی تـایبەت بە (پێکهـاتە و ئەرکەکـانی لیژنەکـانی لێکـۆلینەوەی پیشەیی لە وەزارەتی تەندروستی) لە بەر رۆشنایی برگەی (یەکەم) لە ماددەی (٩) لە یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢٠، یاسای ماف و ئەرکەکانی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان.