مه‌سرور بارزانی : مرۆڤ دەبێت خزمه‌تكاری گه‌لی خۆی بێت

مه‌سرور بارزانی : مرۆڤ دەبێت خزمه‌تكاری گه‌لی خۆی بێت
مه‌سرور بارزانی دوای ئەوەی لە کۆنگرەی 14ی پارتی بە جێگری دووەمی سه‌رۆكی پارتی هەڵبژێردرا، رایگه‌یاند، هه‌ر پۆست و پلەیەک ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه، له‌هه‌ر شوێنێك بم خۆم به‌خزمه‌تكاری ئێوە و گه‌له‌كه‌م دەزانم، خۆشم به‌قه‌رزاری هه‌مووان دەزانم چونكه هه‌موومان به‌هۆی پارتیهوە گهورەین”.
مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند: زۆر سوپاسی هه‌ستی هه‌مووتان و برای به‌رێزم كاك نێچیرڤان دەكه‌م و خۆم به‌قه‌رزاری هه‌مووتان دەزانم، ئێمه هه‌موومان به‌هۆی پارتیهوە گهورەین، شهڕەف و شانازیه‌كی گهورەیه بۆ من ئه‌ندامی پارتێك بم جه‌نابی بارزانی نه‌مر دامه‌زرێنه‌ر و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیش سه‌رۆكیه‌تی، له‌سه‌ر هه‌مان فهرمودەی بارزانی نه‌مر كاردەكهم كه مرۆڤ دەبێت خزمه‌تكاری گه‌لی خۆی بێت، ئه‌وەم كردوەته سه‌رمه‌شقی ژیانی خۆم.
مەسرور بارزانی لە وتارەکەیدا گوتیشی :پۆست و پلە ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه، له‌هه‌ر شوێنێك بم خۆم به‌خزمه‌تكاری ئێوە و گه‌له‌كه‌م دەزانم، بهڵێندەدەم له‌گه‌ڵ برای به‌ڕێزم نێچیرڤان بارزانی له‌سایه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك له‌خزمه‌تی ئێوەدابین، هه‌موو ئه‌و پرەنسیپانهی پارتی له‌سه‌ری دامه‌زراوە پابه‌ندبین پێوەی و له‌پێناویدا خۆمان به‌خت بكه‌ین.
مەسرور بارزانی لە وتارەکەیدا بەڵێن بە سەرۆک بارزانی دەدات و گوتی : به‌ڵێن دەدەم جه‌نابی سه‌رۆك ههروەك چۆن فه‌رموتانه ته‌عه‌دا له‌كه‌س مه‌كه‌ن و ته‌عه‌دا له‌كه‌س قبوڵ مه‌كه‌ن، ئه‌وە بكه‌ینه پیشه‌ی خۆمان و به‌ردەوام بین له‌سه‌ری.