سێ چوار ساڵی تر زۆر شت ڕوون دەبنەوە بۆ هـەموو ئەوانەی کە پشوویان کــورت بوو لەبەرامبەر کابینەی نۆیەمدا
ئەو سەرکردەیەی لە تەنگانەدا جورئەتی ئەوەی هەبێت بڵێت(من بە تەنهاش بێت بەرپرسیاریەتی هەڵدەگرم). بتوانێت قەیران و بەربەستی دەستکرد هەڵبتەکێنێت، ئەکید لە ساراشدا دەتوانێت: واجیهەی حوکمڕانی وڵات و گەشەی بازاڕ و کار و خزمەتگوزارییەکان بباتە باڵا.
مەسرور بارزانی بە سێ ساڵ حوکمڕانی بازاڕ و دوکانی هەرچی خوێندەوارە ئەرستۆکراتەکان و، هەرچی سیاسی ئاڕاستەکراو و دەمەوەر و بێعورزەکانە تێکوتاراندا. سێ چوار ساڵی تر زۆر شت ڕوون دەبنەوە بۆ هەموو ئەوانەی کە پشوویان کورتبوو، هەروەها ژینگەیەکی سیاسی جیاوازیش بۆ کاری سیاسەت و ململانێی هەڵبژاردن دێتەگۆڕێ، ژینگەیەک چیدی تەنها ئەوانە دەتوانن بێنە مەیدانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی و مومارەسەی حیزبییەوە کە: هەڵگری فەلسەفەی سیاسی و پەیامی ڕوونی خۆیان بن، نەک وەک ئێستا هەر قسەی جوان بزانن و کەناڵ و پەیجیان هەبن ئیتر: حیزب و پەرلەمانتار و دەروازەو کۆمپانیاشیان هەبن.