مەسرور بارزانی : شاژنە ئێلیزابێس سەرمەشقی هەموو جیهان بوو

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، شاژنی به‌ریتانیا په‌یامێكی سه‌رەخۆشی راگه‌یاند.

ئێوارەی ئه‌مڕۆ شاژنه‌ ئێلیزابێسی دووەم (1926 – 2022)، شاژنی به‌ریتانیا كۆچی دواییكرد.

بەرێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: سەرەخۆشی له بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیا و وڵاتانی بەرژەوەندی هاوبەش دەکەم.

هه‌روەها هاتووە: شاژنه‌ ئێلیزابێسی دووەم کەسایەتییەکی بەهێز بوو بۆ حەوت دەیه خزمەتی کرد و مەشخەڵی ئەرکێکی خۆنەویست بوو.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووە: شاژنه‌ ئێلیزابێس سەرمەشقی هەموو جیهان بوو، لەگەڵ هەموو جیهان ماتەم بۆ کۆچی دوایی دەگێڕین.