یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەیاننامەیەكی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند كە یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد لە كاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.

شاژنە ئیلیزابێزی دووەم شاژنی بەڕیتانیا

لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

مانچێستەر یۆنایتد لە بەیاننامەیەكی  فەرمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند :

” بەگوێرەی ڕێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێ و ویفا، یاری ئەمشەومان لە یۆرۆپا لیگ بەرامبەر ریال سۆسیداد لە کاتی خۆیدا و لە ئۆلد ترافۆرد ئەنجامدەدرێت.

خولەکێک بێدەنگی بەر لە دەستپێکی یاری پەیڕەو دەکرێت وەک نواندنی ڕێز و سەرەخۆشی هەردوو یانە و دەستەی بەڕێوەبردن و هەموو ئامادەبووان بۆ کۆچی جەنابی شاژن.

هەرەوها هەردوو تیم قۆڵبەستی ڕەش دەپۆشن و ئاڵای مانچستەر یونایتد بۆ نیوە دادەگرین وەک ئاماژەیەک بۆ ڕێزە زۆرەکەمان.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *