مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و هونەریی ئەلمەدا دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئەیلوول مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز فەخری کەریم سیاسەتمەدار و سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و هونەریی ئەلمەدا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسیی و چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.