بزانە مولازمێک لە داستانی خواکوڕک چی بە پێشمەرگەکانی گوتبوو ؟

لە شەڕی داستانی خواکوڕکدا، مولازمێک بە برینداری کەوتە دەستی پێشمەرگە، پێش مردنی بەھۆی برینەکەیەوە، چی بە پێشمەرگەکانی گوتبوو ؟

سەرۆک بارزانی لە کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بەرگی چوارەم ( شۆڕشی گوڵان 1975-1990) دەنووسێت:

مولازمی یەکەم، حەسسان عەبدولەتیف سوڵتان، لە فەرماندەی فەوجی سێی لیوای شێست و هەشتی هێزی تایبەت (خاسە) بە برینداری کەوتە دەستی پێشمەرگە کە دواتر بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

دوای ئەوەی بە برینداری کەوتە دەست پێشمەرگە، بۆ چارەسەرکردن لەلایەن پێشمەرگەکانەوە گواسترایەوە بۆ دواوەی بەرەکانی شەڕ.

لە پێشمەرگەیەکی پرسی بوو، چیم لێ دەکەن؟ ئەویش وتبووی دەچینە لای پزیشکەکان بە مەبەستی چارەسەری زامەکەت.

ئەویش ووتی نەخێر بمکوژن هەرکەسێکیشتان گرت بیکوژن، چونکە ئێوە لەم شاخانە و بەم ژیانە سەختە ڕازین، هێشتا چارەسەریشمان دەکەن، بمکوژن، لە سەعات پێنجی ئێوارە تا یازدەی شەو زیندوو بوو، دواتر بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.