فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:
لەسەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، پرۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی سیمی خاتووناوا (١٢٢ی گوڵان) جێبەجێ كرا، و گەیاندنی خزمەتگوزاریش بۆ گەڕەك و شوێنەكانی دیكەی شاری هەولێر بەردەوام دەبێت.
پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی ١٢٢ی گوڵان بە گوژمەی ٧٩٥ ملیۆن دینار، لەسەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و ڕاستەوخۆ لەلایەن کارگەی قیڕی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێرەوە جێبەجێ دەکرێت.