كاتی دابەشكردنی ئاردی مانگی ٥ ڕاگەیەنرا

كاتی دابەشكردنی ئاردی مانگی ٥ ڕاگەیەنرا

 

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند:

ئامادەكاری دەكرێت بۆ دابەشكردنی بەشی پێنجەمی ئاردی ئەمساڵ، چەندان ئاشی پارێزگاكان لە كوالێتی ئاردەكە ئاگادار كراونەتەوە و چاودێری دەكرێن و کە پێویستە کوالێتییەکەی زۆر باش بێت .

هەروەها وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە کە پێویستە ئاردەکە لەگەڵ تایبەتمەندییە ستانداردە پەسەندکراوەکاندا بگونجێت ، واتا شیاوی بەکارهێنان بێت.

بەپێی ئەو دابەشكردنەی هەیە، لە عێراقدا هەر هاووڵاتییەك مانگانە بڕی نۆ كیلۆ ئاردی پێ‌ دەدرێ‌، بەڵام بەهۆی ناڕێكی و خراپی لە دابەشكردنی، ئێستا مانگی نۆیە تازە بەشە ئاردی مانگی پێنج دابەش دەكرێ‌.

ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرای کردووە کە ئێستا ٤ ملیۆن فەردە ئارد ئامادەیە بۆ دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی پێنجەمی هاووڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button