نێزیکەی ٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا منداڵێکی نائاسایی لە وڵاتی فەڕەنسا هاتە دوونیاوە، زۆر جیاواز و نامۆ لە دایک ببوو، مرۆڤەکان هەرگیز منداڵێکی لەم جۆرەیان نەدیت بوو.
ئەم منداڵە تەواوی جەستەی بە موو داپۆشرابوو ، لەو کاتەدا ئەم منداڵە ناو نرا ( پێنرۆس گۆنزالێس) لەبەر ئەوە خەڵکی ناوچەکە زۆر نیگەران ببوون بەم منداڵە نەیان دەزانی منداڵە یان مرۆڤ.
دایک و باوکی پێنرۆس زۆر لێی بێزار بوون بە هۆی قسەی خەڵکەوە و ئەم شتانە سەرسامیان کردبوون، تا کۆتایی وای لێهات دایک و باوکی پێنرۆس گرنگیان پێ نەداو خۆشیان نەویست لەبەر قسەکانی خەڵك دوایی بێزاریەکی زۆر لەنێو خەڵک ناوی گۆرا بۆ شەیتانە سۆرەکەی زەوی.
لە تەمەنی ١٠ ساڵیا خرایە قەفەسێکەوە و ئەشکەنجە درا
پێنرۆس بە خۆراکی ئاژەڵانەوە بە خێو دەکرا، لە ساتی پاشایەتی کردنی وڵاتی فەڕەنسا ئەم منداڵە لە دایک و باوکی جیابووە و فرۆشرا بە سەرۆکی فەڕەنسا ، لە لای سەرۆکی فەڕەنسا زۆر ژیا و گرنگی پێی درا ، زۆر زیرەکانە کارەکانی دەکرد ،ببووە جێگای سەرنجێکی زۆر بۆ هێنری سەرۆکی فەڕەنسا و خاتوونەکەی .
ئەم منداڵە ڕۆژ بە ڕۆژ ژیرتر دەبوو وای لێهات لە بواری ئەدەبیاتی فەڕەنسا ڕەکابەری ئەرستۆ و سۆقراتی دەکرد، لەم سەردەمە بووە پسپۆڕ لە بواری یاسا.
دوای مردنی هێنری سەرۆکی فەڕەنسا ، پێنرۆس زۆر نیگەران بوو ، خاتوونی کۆشکی فەڕەنساش زۆر دڵ ڕەش ببوو ، هەر وای دەزانی ئەمە مرۆڤ نیە و ئاژەڵە ،بۆیە خاتوونەکەی فەڕەنسا بڕیاری دا ژنێک بۆ پێنرۆس بهێنیت تاکو بزانێت منداڵەکانی پێنرۆس مرۆڤ دەبن یاخوود ئاژەڵ.
دوای پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری پێنرۆس بە دوو ساڵ دوو منداڵی بوو کە زۆر جوان بوون و بە مرۆڤەکان دەچوون.
خاتوونەکەی فەڕەنسا بڕیاری دا ئەم منداڵانە لە ئەوروپا بگێریت بۆ ئەوەی هەمووان بزانن پێنرۆس مرۆڤە نەک ئاژەڵ .