لە سۆران کارگەیەکی ڕیسایکلین دروست دەکرێت

لە سۆران کارگەیەکی ڕیسایکلین دروست دەکرێت

کاوە نەجیم سەرۆکی شارەوانی سۆران لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، حکومەت بڕیاری داوە لەچوارچێوەی پلانەکانی خزمەتگوزاری و پاک ڕاگرتنی سروشتدا ، کارگەیەکی ڕیسایکلین دامەزرێنێت بۆ کۆکردنەوەی ڕۆژانە ١٧٠ تۆن زبڵ و خاشاک و دووبارە ریسایکلین کردنەوەیان .

هاوکات سەرۆکی شارەوانیی سۆران ئاماژە بەوە دەکات کە لە ڕێگەی ئەو کارگەیەوە خۆڵ و خاشاکی سۆران و دەروربەری لەناو دەبەیین، چونکە ئێستا کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بە سیستەمێک لەناو دەبرێن پێویستی بە شێوازی زانستی ھەیە و لە ڕێگەی کارگەوە لەناوی ببەین، دەرفەتی کاریش بۆ خەڵکێکی زۆر دەڕەخسێنێت.

سەرۆکی شارەوانی گوتی : زەوی بۆ دروستکردنی کارگەی ڕیسایکلین ئامادە کراوە و بەگوێرەی ستانداردی جیھانی دروست دەکرێت و بە شێوازێکی پێشکەوتوو کار دەکات، چونکە ڕۆژانە نزیکەی ١٧٠ تۆن زبڵ و خاشاک لەلایەن تیمە تایبەتەکانەوە کۆ دەکرێتەوە.

کاوە نەجیم گوتیشی : جگە لە سۆران لە دەوروبەریش زبڵ و خاشاک دەھێندرێتە ئەو کارگەیە، دەتوانین سوود لە ھەندێ ماددەش وەر بگرین وەک پلاستیک بۆ دووبارە بەکار ھێنانەوە، دروستکردنی ئەو کارگەیە کاریگەری زۆر دەبێت بۆ سۆران، چونکە نابێتە ھۆکار بۆ سەر ژینگە و لەمەودوا ئەو مەترسیەی لەناوبردنی زبڵ و خاشاک نامێنێت لەسەر ژینگەی ناوچەکەمان.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *