کۆمەڵێک کارمەندی کەناڵی ناوخۆی ئاییندە ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتی و سەرۆکی یەکێتی و خودی قوباد تاڵەبانی دەخەینەڕوو.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی میدیاکارانی کەناڵی ئاییندە لە گەرمیان :
ئێمە ژمارەیەک کارمەندی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئاییندە لە گەرمیان لە بەرامبەر دەرکردن و نانبڕاوکردنمان بەپشت بەستن بە بڕیاری سەرۆکی یەکێتی کە ئەوانەی مووچەی حکومییان هەیە مووچەی مەکتەبی ڕاگەیاندنیان دەبێ نەمێنێت، ئێستا بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ئەو بڕیارە بۆ هەمومان جێبەجێدەکات بەڵام بەڕێوەبەری کەناڵەکەی نەگۆڕیوە کە کارمەندی هاتووچۆی گەرمیانە ، کە ئەمەش بەوە لەیەکی دەدەینەوە کە ستران عەبدوڵا دژ بە بڕیارێکی بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتی دەوەستێتەوە و بەڕێوەبەری کەناڵەکە ناگۆڕێ، بەڵکو بۆ ئێمە ئەو بڕیارە جێبەجێکرا لەشەو و ڕۆژێکدا.
دوای ئەوەی ستران عەبدوڵڵا بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی کارمەندێکی ھاتووچۆ دەکاتە بەڕێوەبەری کەناڵی ناوخۆی ئاییندە لە کەلار ، کارمەندانی ئەو کەناڵە لەکۆی ١٨ کارمەند ١٤ کارمەندی کەناڵەکەمان واژومان کۆکردۆتەوە بۆ لابردنی و میقداد شێخ بەھادین بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە ڕێگەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیەوە داوای لە ستران عەبدوڵڵا کردوە ئەو بەڕێوەبەرە بگۆڕن بەڵام ستران ڕەتی کردۆتەوە بیگۆڕێت، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر بافڵ تاڵەبانی بڕیاری دابوو ھەر میدیاکارێکی یەکێتی مووچەی حکومی ھەیە ، مووچەی مەکتەبی ڕاگەیاندنی ببڕن.
هەرچەندە پێمان خۆش نەبوو بەڵام ئێستا کێشە کەوتووەتە نێوان مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی و مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی، و میقداد شێخ بەھادین چەندینجار ئەم گلەیەی لە ستران عەبدوڵڵا گەیاندۆتە ئەنجومەنی سەرکردایەتی و نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی کە ستران عەبدوڵڵا دژ بە مەڵبەند و بافڵ تاڵەبانی پشتگیری ئەو بەڕێوەبەرەی کەناڵی ناوخۆی ئاییندە دەكات لە گەرمیان.
ئەو بەڕێوەبەرە کەناوی کاروان سامانە کارمەندی ھاتووچۆی گەرمیانە و بە بڕیاری عمید محسن مەنسور تەنیسب کراوە بۆ دیوانی ئیدارەی گەرمیان و جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش پێی وتوە دەوام مەکە و لەکەناڵەكە بمێنەوە و مووچەی بەرێوەبەرایتی ھاتووچۆی گەرمیانیش مانگانە وەردەگرێت.
ئێستا ئەو بەرێوەبەرە وەک تەحەدایەک دوو کارمەندی دورختستەوە کە ژن و زاواکەی خۆی ھێناوە لەجێیان دەوامی پێدەکات، و دوو کارمەندیشی سزاداوە لەبەرئەوەی چووەتە ژوورەکەیان لەبەر پێی ھەڵنەستاونەتەوە سەر پێ.