دواجار کریستیانۆ رۆناڵدۆ یانەی داهاتووی خۆی یەکلاکردەوە و لە چەند رۆژی داهاتوو بەفەرمی گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای دوودڵی و گفتوگۆیەکی زۆر دواجار بڕیاریداوە بگەڕێتەوە ریزەکانی سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگاڵی کە 19 ساڵ لەمەوبەر لە تەمەنی 18 ساڵی ریزەکانی ئەو یانەیەی بەرەو مانچێستەر یونایتد بەجێهێشتبوو.
لەم رۆژانەی دوایی دەنگۆی ئەوە هەبوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ بچێتە ریزەکانی مارسێی فەرەنسی یان بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی یان ناپۆلی ئیتاڵی، بەڵام لوچیان سپالێتی راهێنەری ناپۆلی لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند ‘هیچ گفتوگۆیەک بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئارادا نییە و سەرۆکی یانەکەمان پێی راگەیاندووم هیچ شتێکی لەبارەی کریستیانۆ پێنەگەیشتووە’.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە کۆمەڵەی چوارەمی چامپیۆنزلیگ هاوشانی مارسێی فەرەنسی و تۆتێنهامی ئینگلیزی و ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی یاریی دەکات.
وەڵامێک بنووسە