نوێترین مەرجی سەدر بۆ ڕێککەوتن ڕاگەیەندرا
ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر لە نوێترین تویتیدا لە بارەی ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان نووسیوویەتی :
ئامادەم لە ماوەی کەمتر لە (72) کاتژمێردا ڕێککەوتن واژوو بکەم ، نەک بڵێین ئەمە دوای هەڵبژاردنی داهاتوو بەدەست دێت یان بە ڕێگای خوێناوی.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە: شتێکی گرنگتر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە، ئەویش بەشداری نەکردنی هەموو ئەو پارت و کەسایەتییانەیە کە لە دوای داگیرکاری ئەمریکاوە لە 2003 تا ئەمڕۆ بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسی کردووە بە هەموو سەرکردە و وەزیر و پلە تایبەتییەکانی سەر بە لایەنەکان بە ڕەوتی سەدریشەوە.
لە تویتەکەدا هاتووە : ئەگەر ئەمە بەدی نەهات ئەوا بوار بۆ چاکسازی نامێنێت و پێویست ناکات من دەستوەردان بکەم لەو شتانەی کە لە داهاتوودا ڕوودەدەن.