لە سلێمانی 7 کەس دەستدرێژی سێکسییان کردووەتە سەر کچێک و دەستگیر کران
لەسەر دۆسیەی دەستدرێژی كردنە سەر كچێك، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 7 تۆمەتباریان دەستگیركرد.
دوای ئەوەی باوکی کچەکە سكاڵای لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد كەوا كچەكەی دیارنەماوە ، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دەركەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكیەوە لە تیكتۆك كچەكە ماڵی بەجێ هێشتووە و لەترسا هەڵاتووە .
سەرەتا دووتۆمەتبار دەستگیرکران كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردبووەوە، دواتر لەماوەیەكی كەمدا كچە ونبووەكە دۆزرایەوە و دەركەوت لە ماوەی دیارنەمانیدا لەلایەن 5 تۆمەتبارەوە ڕفێندراوە و لەناو شوقەیەكدا دەستبەسەركراوە و دەستدرێژی سێكسییان كردۆتەسەر .
وەڵامێک بنووسە