مەسرور بارزانی و وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا .
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو کرد بەتایبەتی لە بوارەکانی هاوکاریی ئەمنی و پەروەردە و بازرگانی و وەبەرهێنان.

لەمبارەیەوە، سەرۆکی حکومەت ستایشی هاوکارییە تەکنیکیەکانی بەریتانیای کرد بۆ بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و چاکسازیکردن لە بواری باجدا.

سەرۆکی حکومەت هەروەها باسی لە هەناردەکردنی بەربوومە کشتوکاڵییەکانی هەڵەبجە و زاخۆ بۆ ئیمارات و کەنداو کرد.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی بەریتانیا دەتوانێت پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بکات لە بواری دابینکردنی خۆراکی جیهانی و وەبەرهێنان لە بواری بانکیدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button