ئەوەی غەدر لە سلێمانی دەکات بە پلەی یەکەم یەکێتی خۆیەتی.

ئەوەی غەدر لە سلێمانی دەکات بە پلەی یەکەم یەکێتی خۆیەتی.
سۆران خاکی:
ئەوەی غەدر لە سلێمانی دەکات بە پلەی یەکەم یەکێتی خۆیەتی، چونکە دەسەڵاتداری ڕەهای سنوورەکە هەر خۆیەتی و 30ساڵە بە تاکڕەوی حوکمڕانی سنوورەکە دەکات و کەسی دیکەی قەبوڵ نیە تەنانەت لێناگەڕێ حکومەتیش بە ئەرکەکانی خۆی هەڵسێت لە سنوورەکە، چۆن؟
ئیدارەدانی دەروازە سنووریەکان، سەرجەم فەرمانگەو یەکە کارگێڕیەکان لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدان بێگومان ئەمانەش سەرچاوەی سەرەکی داهاتی ناوخۆیی سنوورەکەن بەڵام هیچ داهاتێک دیار نیە، بانکەکان خاڵین له داهات، پڕۆژەکان هەموو پەکیان کەوتووە، هەرچی خزمەتگوزاری هەیە وەستاوە، دەستی بەسەر سەرجەم داهاتەکان دا گرتووەو سەنتێکی ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت و ناخرێتە خزمەتی شارەکەش، ئەی ئەم داهاتە چی لێ دێت؟ دەچێتە کوێ؟
کاتێکیش حکومەت داوای داهاتەکە دەکات، لێژنە بۆ کۆکردنەوەی داهاتەکان و گەڕاندنەوەی بۆخەزێنەی حکومەت دروست دەکات، گرفتی بۆ دروست دەکەن و بە سەدان بڕو بیانوو دیسانەوە ناهێلێت سەنتێکی بگەڕێتەوە .
ئیتر بۆ ئەبێ ئەوەی غەدر لە سلێمانی حکومەت بێت؟ بێگومان ئەمە دوورە لە ڕاستیەوە بۆ شاردنەوەی تاڵانکردنی سلێمانی و بەردەوامی دانە بە وێرانکردنی ئەم شارە بۆ ئەوەی فۆکسی لەسەر خۆیان لابدەن و بەرەو لای حکومەت بیسوڕێنن، ئەم سەردەمە سەردەمی شەفافیەتە خەڵک هەموو شتێک وەک ڕۆژی ڕوناک ئەبینێ، سوور ئەزانێ حکومەت بیەوێ گۆڕانکاری لە بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک بکات لەو دیوو دێگەڵە ئەبێ سەرەتا ڕەزامەندی یەکێتی بۆ وەرگرێت.