د. شێرکۆ تاڵەبانی:بافڵ تاڵەبانی بە بچووکترین بەڵگە نەیتوانی بسەلمێنێت کە حکومەتی هەرێم غەدر لە سلێمانی دەکات

د.شێرکۆ تاڵەبانی

بافل واخۆی دەردەخست کەبەئاگایە لەداهاتی حکومەت و مەرزەکانی سنوری پارتی،بەڵام بەبچوکترین بەڵگە نەیتوانی بیسەلمێنێت حکومەتی هەرێم غەدر لەسلێمانی دەکات و لەمەرزەکانی هەولێرو دهۆک گەندەڵی هەیە،هەروەک خۆشی دەیوت داهاتی سلێمانی بوەتە سێ هێندەی جاران،بەڵام ناتوانێ دەرماڵەی قوتابیان و ئازوقەی پێشمەرگاکانی دابین بکات،ئەم قسە دژبەیەکانە لەدوای خواردنەوەی دوو ڕیدبۆڵ ئەو پەڕی بێ ئاگایی ئەم سەرۆکەی یەکێتی پیشاندا لەهەمبەر دۆخی سلێمانی و ژیانی خەڵک.

لەبەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا،بافل زۆر ڕووقایمانە دەیوت لەسلێمانی ۳ڕۆژنامەنوس دەستگیرکراون و لەهەولێر ۲٨ ،بەڵام بێ ئاگابوو لەئامارەکانی سی پی جەی، و سەنتەری میترۆ،بێئاگابوو لەوەی کە دوێنێ شانەی قەیرانەکانی عێراق سلێمانی وەک مەترسیدارترین ناوچەی عێراق بۆ ژیانکردن ناساند،بێ ئاگابوو لەو هەموو کردەوە خۆکوژی و کوشتن و دزی و ڕوتانەوەو تاڵانیەی کەلەسلێمانی دەکرێت،کەحاڵی سلێمانی گەشتوە بەئاستێک لەمزگەوتەکانی دا قورئان دەدزرێت.

لەهەردوو کەیسی تیرۆرکردنی هاوکار جاف و موراد کانی کوردەیی دا،بافل بەنەزانی دەیویست خۆی بپەڕێنێتەوە،ئەو بڕوانەبونەی بەدادگاکانی هەرێم پێی وتین کەبەڵێ ئەو بڕیاردەری سەرەتاو کۆتایی ئەو تیرۆرانەیە کەڕویانداوە،ئەمەش لەسەر قسەی خۆی کەپێشتر دەیوت لەدوای ٨ی تەموزەوە من مەسولم لەهەموو شتێکی یەکێتی و سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button