لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی وەزیری پەروەردە بە سەردانێک گەیشتە کۆیە

ئەمشەو ، شەوی سێشەممە ۱٤ی۱۱ی ۲۰۲۲، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم وەزیری پەروەردە بە سەردانێک گەیشتە کۆیە
وەزیری پەروەردە : لەسەر ڕاسپاردە و پشتیوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، سەردانی قەزای کۆیەم کرد،لەلایەن بەڕێز “تارق حیدەری” قائمقامی قەزای کۆیە، پێشوازیم لێکرا، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە و سەرۆکی شارەوانی کۆیە و سەرپەرشتیاری یەکەم کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا.
بۆ شرۆڤە و بڕیاردان لەبارەی ناوەندەکانی خوێندن بۆ چارەسەرکردنی دەرهاویشتەکانی بۆمبارانکردنی بەشێک لە سنوورەکە .
چەندین بریاری پێویست دران لەوبارەیەوە ، لەوانە :
١- بەردەوام بوونی ڕاگرتنی دەوام لە چەند قوتابخانەیەک کە پێشتر دەواممان تێدا ڕاگرتبوو وە قوتابخانەکان شوێنی دیکەیان بۆ دیاریکرابوو.
٢- بریاردرا سبەی تیمی ئەندازیاری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر سەردانی شاری کۆیە بکەن و ڕەزامەندیمان دا لە سەر دروستکردنی قوتابخانەیەک بە شێوازی کابینە و بە خێرایی بۆ ئەم دۆخە نەخوازراوە لەسەر بودجەی وەزارەت.
٣- هەماهەنگی لەگەڵ بەرێز سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کرا بۆ ئەوەی قوتابخابەیەک لە کۆیە دروست بکرێت.
٤- بەرێز بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێرم راسپارد ، سبەی میکانیزمێک بگرنە بەر بۆ ئەوەی لەگەڵ پەروەردەی کۆیە تیمێک لە رێنمایکارانی پەروەردەی سەردانی ئەو قوتابخانانە بکەن و کاری پێویست ئەنجامبدەن بۆ باشکردنی لایەنی دەروونی قوتابیان و خوێندکارانی کاریگەر بە هێرشە موشەکییەکان.
٥- بریارماندا بە تەرخانکردنی بڕی ٥٠،٠٠٠،٠٠٠ پەنجا ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتی کارەکانی پەروەردەی کۆیە لە دروستکردنی پۆلی خوێندنی زیادە بەمەبەستی کەمکردنەوەی فشار بەهۆی داخستنی زیاتر لە پێنج ناوەندی خوێندن .
٦- زیاتر لە ٧١،٠٠٠،٠٠٠ حەفتا و یەک ملیۆن دینار بریاری تەرخان و خەرجکردنی درا بۆ نۆژەنکردنەوەی ئامادەیی کۆیە و ئامادەیی تەقتەق.
هەر ئەمرۆش بەرێز بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی راسپێردرا کە رێکاری پێویست تاوتوێ بکەن سەبارەت بە قوتابخانەی زڕگوێز وچۆنیەتی دەستبەرکردنی خوێندنی قوتابیان لە سنورەکەدا.