کرێیەکە لە ٨٠ هەزارەوە بۆ ٢٠ هەزار کەم کراوەتەوە

كرێی ئاو كەم كرایەوە
بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بڵاویان كردووەتەوە، لەسەر بڕیاری وەزارەتی شارەوانی، تا كۆتایی ئەمساڵ هەر كەسێك پێوەری ئاو ببەستێت، كرێی ئاوی بەڕێژەی ٧٥٪ی بۆ كەم كراوەتەوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارداوە بەشێوەیەکی کاتی پارەی کرێیی ئاو کەم بکاتەوە لە ٨٠ هەزار دینارەوە بۆ ٢٠ هەزار دینار.
بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر رایگەیاند : بەپێی دوایین ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەئێستاوە تاوەکو ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/٢١ هەر هاوڵاتییەک ئەگەر پێوەری ئاوی نەبەستوە و پێوەر ببەستێت ئەوا سوودمەند دەبێت لە داشکاندنی کرێی ئەو مانگانەی کە لە سەریانە کە پێشتر بڕی ٨٠ هەزار دینار بوو كراوە بە ٢٠ هەزار دینار بۆ ناوەوەی شار و بڕی ١٠ هەزار دینار بۆ دەرەوەی شارەکان”.
ئاماژە بەوەشکراوە : بە پێچەوانەوە بڕی ٨٠ هەزار دینار مانگانە ئەژماردەکرێت, بۆیە هاوڵاتییان دەتوانن سوودمەندبن لەم بڕیارە و مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن.