ئۆڤەرپاسێک لەسەر ڕێگای نێوان دهۆک بۆ هەولێر دروست دەکرێت
بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دهۆک ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان دهۆک بۆ هەولێر ئۆڤەرپاسێک دروست دەکرێت کە دیزاینی بۆ کراوە و تەنها ماوە ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت و پارەی بۆ تەرخان بکرێت و دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکرێت.
خەدیجە محەمەد بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دهۆک، گوتیشی: لەسەر ڕێگای نێوان دهۆک بۆ هەولێر لە سنووری شێخان ترافیکلایتێک هەیە، بۆیە بڕیارە بکرێتە ئۆڤەرپاس و لە دهۆک تا هەولێر شوفێر بێ وەستان بڕوات ، لە ئێستادا دیزاینی ئۆڤەرپاسەکە ئامادەیە و ڕەوانەی وەزارەت کراوە کە ڕەنگە پێویستی بە 15 ملیار دینار بێت، چاوەرێی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین ڕەزامەندی بدات و دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکەین.
پڕۆژەکە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ هاتووچۆ و ئاسانکاری دەبێت بۆ شوفێران.