پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بۆ قوتابخانەکان لە ناوچە شاخاوییەکان دەستی پێ كرد، هەفتەی داهاتووش بڕیاری كۆتایی لەسەر دابەشكردنی نەوت ماڵان دەدرێ.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕواندز ئاشکرای کردووە ، پڕۆسەی دابەشكردنی (نەوتی سپی) بەسەر باخچە و قوتابخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕواندز دەستی پێ كرد.
هەروەها پەروەردەی ڕواندز روونی كردووەتەوە، لە قوتابخانەكانی وەرتێ و دۆڵی خانەقا و بناری قەندیل، دۆڵە مینجەل و دۆڵی ئاكۆیان، بەشێك لە ناو سەنتەری شار دەست بە دابەشكردنی كرا، بۆ ڕۆژانی داهاتوو لەناو سەنتەری شار كۆتایی بە دابەشكردنەكە دێت.
لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان سەرجەم هەنگاوەكانی ئەنجام داوە، چاوەڕێش دەكرێت لەسەر ناردنی نەوت لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی دابەشكردنی نەوت ماڵانیش لە هەرێمی كوردستان وەكو قۆناغی یەكەم دەچێتە بواری جێبەجێكردن.