بڕی ١٥ ملیۆن دینار وەک قەرز بە نەخۆشانی شێرپەنجە دەدرێت

بڕی ١٥ ملیۆن دینار وەک قەرز بە نەخۆشانی شێرپەنجە دەدرێت

بانكی ناوەندی عێراق لە نووسراوێکدا کە وێنەی بۆ گشت بانكە رێگەپێدراوەكان لە تەواوی عێراق نێردراوە و ئاماژەی پێکراوە کەوا بە پێدانی قەرزی تەندروستی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە كە بڕەكەی زیاتر نەبێت لە ١٥ ملیۆن دیناری عێراقی و بە رێژەی ٪٢.٩ قازانج بدرێت بەم نەخۆشانە.

هەروەها لە هەوڵێکی بانکی ناوەندی هاتووە كە بانكی ناوەندی لەمیانی دەستپێشخەرییەكانی بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیانی عێراق ، بە هەرێمی كوردستانیشەوە قەرزی تەندروستی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە ڕادەگەیەنێت.