شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سهردانی پارت و لایهنه سیاسییهكان دەكات
ئەمڕۆ شەممە 29ـی تشرینی یەكەم 2022 ، بەگوێرەی زانیارییەكان شاندێکی وەزاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەحکومەتی ھەرێم بەسەرۆکایەتی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەردانی لایەنە سیاسیەکان دەکات ، ئەو شاندە لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابووری و بەربەستەكانی بەردەم كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەرچاوڕوونی دەدەن.
بەرنامەی شاندەكە ئەمڕۆ لە هەولێر دەبێت و لەگەڵ حزبی زەحمەتكێشان و شیوعی كۆدەبێتەوە، لە ڕۆژانی تریشدا سەردانی حزبەكانی تریش دەكرێت.
بەیانی بەرنامەی كارەكانی شاندەکە فراوانتر دەبێت، سەردانی حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان دەكەن و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حزبانە دەكرێت.