ئەمەریكا لەڕێی كونسوڵخانەكەی لە هەرێمی كوردستان و لەڕێی پڕۆژەی پەرەپێدان، قەرزی بچووک بۆ هاووڵاتییان دابین دەكات، بەمەبەستی فراوانكردنی پڕۆژەكان.
ئەمڕۆ یەکشەممە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە ڕێگای پڕۆگرامی “ئەبشر” هاووڵاتیان دەتوانن ناویان بۆ وەرگرتنی قەرزی بچووک و مامناوەند تۆماربکەن،
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ، ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی کردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕۆگرامی (ئەبشر) و ئێستا دەتوانیت ناوتۆمار بکەیت.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە ، ئەبشر دەکەوێتە چوارچێوەی پڕۆگرامی (تەحفیز) کە ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی پاڵپشتیی دارایی دەکات و لە لایەن (دامەزراوەی ستەیشن بۆ کارسازی)وە بەڕێوە دەبرێت و ئامانج لێی دابینکردنی پشتیوانیی تەکنیکی و داراییە بۆ بزنسی زۆر بچووک و بچووک و مامناوەند و مەبەست لێی یارمەتیدانی ئەم پڕۆژە و کۆمپانیایانەیە تا سەرکەوتووبن لە بەڕێوەبردنی بزنسەکانیان و بتوانن ئیدامەیان پێبدەن، ئەمیش لە ڕێی دابینکردنی ژمارەیەک وۆرکشۆپی ڕێنیشاندان و ڕێنوێنیکردنەوە.
ئەوەش هاتووە کە ئەم پڕۆگرامە خانمان و پیاوان لە گشت تەمەنەکان دەگرێتەوە ئیتر لە هەر بوارێکدا خاوەنی پڕۆژەی خۆیان بن؛ بۆ نموونەی ئەوانەی کاری دەستی دەکەن، خاوەنی دوکان یاخود کارگەیەکی بچوکی خۆیانن یاخود تەنانەت ئەو کەسانەش کە پڕۆژەی ئۆنلاینیان هەیە یان لە ماڵەوە بەرهەمەکانیان دەفرۆشن.
ڕاهێنانەکان لە رێی ئۆنلاینەوە دەبن. ئەو پارێزگایانەی ئەم پڕۆگرامە دەیانگرێتەوە بریتین لە بەغداد، بەسڕە، ئەنبار، موسڵ، هەولێر و دهۆک.
لێرەوە ناوتۆمار بکە
https://tinyurl.com/4x9en9ek
دوا وادە بۆ ناوتۆمارکردن: ٣١ ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٢.